
بۆ مووچەی مانگی هەشت 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دوایین گوژمە بۆ مووچەی مانگی هەشت بنێرێت، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە، بڕی 755 ملیار لەبەردەستە و 243 ملیاریش کورتهێنان هەیە، دوای چەند ڕۆژێک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو شاندی کوردستان و عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی داوە سبەی یەکشەممە 29-9-2024 لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام، بڕی ئەو پارەیەی بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت داواکرابوو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکەی ئاڤا نیوز، ئەگەر سبەی پارەکە خەرج بکرێت هەر سبەی لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە، ڕەنگە هەر خشتەی مووچەی مانگی حەوت بۆ مووچەی مانگی هەشت بەکاربهێنرێت، ڕۆژی دووشەممەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لیستی مووچەی مانگی حەوت کە وەزارەتی دارایی بەنیازە مانگی هەشتیش بە هەمان لیست مووچە دابەش بکات، واتە وەزارەت و دەستەکان بە ڕیزبەندی و بەمشێوەیە مووچە وەردەگرن و تەنیا ڕێککەوتەکە دەگۆڕێت، ڕۆژی دووشەممە 30 - 9- 2024 دەستپێدەکات و ڕۆژانی 1 و 2 ی مانگی 10 بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت






