
ئاڵای ئەمریکا و ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق، دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، چەندجارێک ئیسرائیلیان بۆردوومان کرد، هەڕەشە لە ئەمریکاش دەکەن و بەنیازن پێگەکانی وزە و دەریایی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە بەئامانج بگرن.
وێنە گەورەکە: کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانی عێراقی توڕە کردووە، ئەمریکا بە پشتیوانیی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن و بەم هۆیەوە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: فیراس ئەلیاسر، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا کە گرووپێکی نێو بەرەی مقاوەمەیە و لەلایەن ئێران پشتیوانی دەکرێن، بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، دۆخی ناوچەکە چووە قۆناغێکی دیکەوە و ئیسرائیل ڕێسای شەڕی شکاند، دەیەوێت بەم ئۆپەراسیۆنانە قەرەبووی زیانەکانی بکاتەوە، بەڵام هاوسەنگیی جەنگەکەی نەگۆڕیوە".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: فیراس ئەلیاسری جەختی کردەوە کە هەموو ئەگەرەکانی هێرشکردن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کراوەن و گوتیشی: ئەگەری هەیە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ و بە هامەهەنگیی لەگەڵ بەرەی مقاوەمە بەشدار بێت".
لەلایەکی دیکەوە: حووسییەکان کە بەهەمانشێوە گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانە، لە یەمەنەوە هەڕەشەی بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئەمریکایان کردووە، ڕەنگە گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بەشداریی هێرشەکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






