
ژمارەیەک خانەنشینی هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
تەمەنی خانەنشینی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان هاوتا دەکرێت و دەبێتە 60 ساڵ، بەم بڕیارەش نزیکەی 20 هەزار فەرمانبەر پێکەوە خانەنشین دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە مووچەی مانگی حەوتەوە یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی عێراق چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و خانەنشینانی مەدەنی بەم یاسایە مووچە وەردەگرن. لە عێراق تەمەنی خانەنشینی 60 ساڵە و لە هەرێمی کوردستان 63 ساڵە، لەمەودوا تەمەنی خانەنشینی هاوتا دەکرێت و هاوشێوەی عێراقی لێدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی دەرچوونی ڕێنماییە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنی یاساکەی عێراق بکرێت، وەک خۆیان دەڵێن نەک تەنیا بڕگەیەک، بەڵکو دەبێت یاساکە وەکو خۆی جێبەجێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی خانەنشینان چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەولێر و بەغدا کراون، ڕۆژی 25-9-2024 دوایین شاندی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و وەرگرتنی ڕێنمایی و ڕێکارە پەیوەندیدارەکان سەردانی بەغدای کرد، ڕێنماییەکانیان لەگەڵ خۆیان هێناون و ئێستا پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی بۆ دەربکات، دواتر ڕاستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: تەمەنی خانەنشینی دەبێتە 60 ساڵ و دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش تەواو بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕۆژی 7-8-2024 پرۆژەیاسایەک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کراوە و تێیدا داواکراوە تەمەنی خانەنشینی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بکرێتە 63 ساڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ نەکراوە. لەمبارەیەوە سەرچاوەکەی ئاڤا نیوز گوتی: "ناتوانین لەسەر بنەمای ئەو پرۆژەیاسایە کار بکەین، دەبێت یاساکەی عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکەین''.
ئەمەش بزانە: ساڵانە پێنج بۆ شەش هەزار فەرمانبەری مەدەنی خانەنشین دەبن، بۆ خانەنشینی سەربازیش تا ئێستا داتایەکی ورد نییە، چونکە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە خۆی مووچەی بەسەر دابەش کردوون، ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکرێت خانەنشینی سەربازیش بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی.
زانیاریی تایبەت: بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق، ئەمساڵ نزیکەی 20 هەزار فەرمانبەری مەدەنی خانەنشین دەکرێن، چونکە ئەو کەسانەی تەمەنیان 60 - 61 - 62 و 63 ساڵە، واتە لەدایکبووانی 1961- 1962 -1963 و 1964 لە هەرێمی کوردستان هێشتا خانەنشین نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت