سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر حیزبوڵڵا دەستپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-30

هێزەکانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائێل هێرشی بۆ سەر خاکی لوبنان دەستپێکرد و هۆشداریش بە ئێران دەدات، لە ئەگەری دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە 30-09-2024، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنیکی سنوورداری زەمینی بۆ سەر حیزبوڵڵا بە درێژایی سنوورەکانی لوبنان دەستپێکرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل لە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە پەیامی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی ئێران کردووە، کە لە ئەگەری دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئێران، زیان بە دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەکانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت.
لەلایەکی دیکەوە: کۆشکی سپی پشتڕاستی دەکاتەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل چالاکیی سنووردار لەناو خاکی لوبنان ئەنجام دەدەن، چالاکییەکە بەدرێژایی سنووری وڵاتەکە لەگەڵ لوبنان ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لای خۆیەوە بەریتانیا داوای ئاگربەست لە ئیسرائیل و حیزبوڵڵا دەکات و نایەوێت گرژییەکان زیاتر پەرە بسێنن.
باکگراوند: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت و بە ئامانج گرتنی حەسەن نەسروڵڵا، ڕۆژێک دوای بۆردوومانەکە حیزبوڵڵا کوشتنی سەرۆکەکەیانی پشتڕاستکردەوە و تەرمی نەسروڵڵا لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکە دۆزرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە





