پزیشکیان: با نەتانیاهۆ بزانێت هێرشەکەی ئەمشەو تەنها گۆشەیەکە لە هێزی ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-01

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە؛ میدیا ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئێران دەیان مووشەكی ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل كرد، سەرۆككۆماری ئێران پەیامێكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد و ڕایگەیاند، ئەمە تەنها بەشێكی بچووكە لە هێز و تواناكانی ئێران.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشیکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: "ناتانیاهۆ دەبێت بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام بە تووندی دژی هەر هەڕەشەیەک دەوەستێتەوە. ئەمە تەنها گۆشەیەکی دەسەڵاتی ئێمەیە. مەچنە ناو ململانێ لەگەڵ ئێران."
ئەوەی پێویست بیزانیت: شەوی سێشەممە، یەكی تشرینی یەكەمی2024 سوپای ئێران نزیكەی 200 مووشەكی ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل كرد و بەشێکیان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسنینی ئیسرائیلەوە وەڵامدرانەوە و بەشێکی دیکەشیان چەند ناوچەیەکیان کردە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە،
ئەمەش بزانە: لەسەرەتایی ئەمساڵەوە ئەمە دووەم جارە ئێران هێرشی مووشەکی و درۆنی بکاتە سەر ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوفاتی 11 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە دیمەشق دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
میوە و سەوزە لە کۆبانێ نەماون
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای تورکیا لە سووریا خۆی ڕێک دەخاتەوە و لە ڕۆژئاوای کوردستان ناکشێتەوە





