عێراق ئەو کەسانە دەستگیر دەکات کە ئاهەنگیان بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا گێڕابوو
- عێراق
- 2024-10-03

ژمارەیەک هاووڵاتی عێراقی وێنەی حەسەن نەسروڵڵایان بەدەستەوەیە، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کەربەلا هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە کاتی کوژرانی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا ئاهەنگیان گێڕاوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 28-9-2024، سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت ڕاگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێکیش حیزبوڵڵا کوژرانی سەرکردەکەیانی پشتڕاست کردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای کەربەلا پاڵپشت بە زانیاری وردی هەواڵگری ئەوەی بۆ میدیای عێراق ئاشکرا کردووە، "هێزە ئەمنییەکان لەو پارێزگایە 44 هاووڵاتی سووریان دەستگیرکردوون، لە نێویاندا شەش ئافرەت هەن. زۆرینەشیان ئەوانەن کە لە کافێ و چێشتخانەو هۆتێل و ئارایشگەکانی ژنان کاریان کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کەسانە بەتۆمەتی ئەوە دەستگیرکراون، دوای بیستنی هەواڵی کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان ئاهەنگیان گێڕاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی نەسڕوڵڵا لەلایەن ئیسرائیل و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنان، لە چەندین شوێن ماتەمینی ڕاگەیێنراو لە چەند شوێنێکیش خەڵک ڕاژانە سەر شەقام و ئاهەنگیان گێڕا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






