
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
دوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە گفتوگۆی نێوانیاندا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک، لە دوو ڕاگەیێنراوی جیادا لە دوو شوێنی جیاواز بارەگای سەرەکی بزووتنەوەکەیان کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: کاریگەریی ناکۆکی نێو دوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە ڕادەی جیاکردنەوەی بارەگای سەرەکی لە نێوان کوڕانی نەوشیروان مستەفا و باڵی عومەری سەید عەلی، دوای کردنەوەی بارەگایەکی نوێ لەلایەن باڵی عومەری سەید عەلی لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی، دەرگای گردی زەرگەتە دوای شەش ڕۆژ لە داخستنی لەلایەن کوڕانی نەوشیروان مستەفا کرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەڕەی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بە کردنەوەی مەکۆیەکی نوێ لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی وەک مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەکە دەکات، لەوێشەوە بانگەشەی بزووتنەوەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای فەرمی کوڕانی نەوشیروان مستەفا ڕاگەیێنراوێکیان بە ناوی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردراو بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، "دوای ڕێگری لە پشێوی و هێوربوونەوەی دۆخەکە، بڕیاردرا بە کردنەوەی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان و گردی زەرگەتە لەسەر بنەمای دەستووری نێوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان."
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لە گفتوگۆی نێوانیاندا دوو بەرەکە لەسەر هیچ بنەمایەک نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بۆیە ئەم کاردانەوەیەی لێکەوتەوە."
باکگراوند: ڕۆژی 18-09-2024، بە نووسراوێکی عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید کرایە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمەش کێشەکانی باڵی "نێوان کوڕانی نەوشیروان مستەفا و عومەری سەید عەلی" قووڵتر کردەوە.
دوای دەستبەکاربوونیشی، ڕۆژی 30-9-2024، دانا ئەحمەد مەجید سیاسەت و بەرنامە و پلانی بزووتنەوەی گۆڕانی ئاشكراکرد و ڕایگەیاند، لەمەودوا دەبنە هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن تاوەکو زۆرینەی پەرلەمان بەدەستدەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






