
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا
ئاڤا نیوز
جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان (بەرەی گردی زەرگەتە) كۆبوونەیەكی نائاسایی كرد و بڕیاری دا پشتگیریی لە كاندیدانی لیستی گۆڕان بكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
وێنە گەورەكە: بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە، بەشێكیان لە گردی زەرگەتەن كە لەلایەن كوڕانی نەوشیروان مستەفاوە سەرپەرشتی دەكرێن و بەشەكەی دیكەیان مەكۆی سەرەكییان لە گەڕەكی كوردساتی سلێمانییە و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری نوێی بزووتنەوەكەوە سەرپەرشتی دەكرێن، پێشووتر ڕایان لەسەر هەڵبژاردن جیاواز بوو، بەڵام ئێستا هەردوو بەرەكە بڕیاری پشتگیریكردنیان لە كاندیدانی لیستی گۆڕان داوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان كە مەكۆی سەرەكییان لە گردی زەرگەتەیە، كۆبوونەوە و پێچەوانەی ڕای پێشوویان، بڕیاریاندا پشتیوانیی لە كاندیدانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەداوە، جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتی ئەمری واقیع هەڵناگرێ، ئاشکرایە کاندیدەکانی لیستی (114)ـی بزووتنەوەی گۆڕان هاوڕێ و هاوسەنگەر و هەڵسوڕاوی دیاری ئێمەن، بۆیە پشتیوان و هاوکاریان دەبین بۆ سەرکەوتنیان.
ئەوەش بزانە: پێش كوڕانی نەوشیروان مستەفا، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان بە وەکالەت پشتیوانیی خۆی بۆ لیستی بزووتنەوەكە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند بەڵام ئاماژەی بە ئەوە دا كە وەك ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە و كاردەكەن و ناچنە نێو حكومەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






