
وێنەی شوێنی یەکێک لە بریکارەکانی دابەشکردنی غازی ماڵان کە داخراوە؛ سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی گرانفرۆشی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی سێ شوێنی دابەشکردنی غازی ماڵانیان داخست.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە بههۆی دابیننهكردنی غازی پێویست بۆ ماڵان و، هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی، بە بڕیاری قایمقامیەتی سلێمانی، سێ شوێنی بریکاری کارگەکانی غازی ماڵان داخران، خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێککاری یاسایی دەکرێنەوە.
لێدوانی فەری: گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داخستنی شوێنەکان لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان بووە، داخستنەکە کاتییە و خاوەنەکانیشیان بۆ لێکۆڵینەوە بانگ دەکەن.
بەگوتەی گۆران قادر، بەشێوەیەکی گشتی نرخی غاز لە سلێمانی گران نەبووە و ئاساییە، ئەوەی هەیە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو زۆربوونی خواستە لە وەرزی زستاندا. هۆشداری ئەوەشی دا هەر کەسێک هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخ بدات، سزادەدرێت.
ئەمەش بزانە؛ نرخی پڕکردنەوەی بتڵێک غاز لە سلێمانی، هاوشێوەی هەولێر بە 8 هەزار و 500 دینارە.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک دوو پەیکەر بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام





