
بەراوردی بەشێک لە سوپای ئیسرائیل و ئێران، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئێران هەڕەشەی ئەوە دەکات لە وەڵامی هەر جووڵەیەکی ئیسرائیل بۆ سەریان، سەرچاوەی داراییەکانی ئەو وڵاتە وشک دەکەن، ئیسرائیلش دەڵێت ئەگەر ئێران "بیر لە هێرشکردنە سەرمان بکاتەوە وەکو غەززە و بەیرووتی لێدەکەین."
وێنە گەورەکە: گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەڵکشاندان و ئیسرائیل و ئێران خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر ئامادە دەکەن، هەر دوو وڵات هەڕەشەی وشککردنی سەرچاوە دارایی و نەوتییەکانی یەکتر دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، 10 شوێنیان لە ئیسرائیل دەستنیشان کردوون بۆ ئەوەی بۆردوومانیان بکەن، ئەمەشە لە وەڵامی هەر جووڵەیەکی سەربازی ئیسرائیل بۆ خاکی ئەو وڵاتە.
لەلایەکی دیکەوە: یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری بە ئێران دەدات و دەڵێت: "ئەگەر ئێران لەوەی بیر لە هێرشکردنە سەرمان بکاتەوە وەکو غەززە و بەیرووتی لێدەکەین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەمانەن:
کۆمپانیای ڕافایێل؛ بارەگای سەرەکی لە شاری بەندەری حەیفایە و شوێنی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیلە.
بنکەی سیدۆت میخا؛ شوێنی مووشەکی بالستیکی جریکۆی کیشوەربڕە کە کڵاوەی ئەتۆمی تێدایە.
ناوچەی ئەتۆمی پودیڤیت؛ هەندێ لە زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن چەکی ناوەکیی تێدا کۆدەکرێتەوە.
شاری تەلئەڤیڤ؛ گەورەترین ناوچەی دانیشتواونی ئیسرائیلە و بە پایتەختی ئابووریی ئیسرائیل هەژمار دەکرێت، بە هێرشکردنەسەری بەدەر لە زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری دەتوانێت ئەمنییەتی ئیسرائیل بەقووڵی بخاتە ژێر فشارەوە.
بەندەری ئەشکیلۆن: ئەم بەندەرە بەمەبەستی کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر بەندەری حەیفا پەرەی پێدراوە و هەروەها، گواستنەوەی نەوتی کەنداوی فارس بەم بەندەردا تێدەپەڕیت و چەندین عەمباری نەوتی تێدایە.
دامەزراوەی ئێلابۆن: شوێنی "چەکی ئەتۆمی جۆری تاکتیکی" ئیسرائیلە کە توانای تەقینەوەیان کەمترە لە چەکی ئەتۆمی و لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ بەرگری لە ناوچەکە بەکاردەهێنرێن.
ناوچەی پیشەسازی ئەتۆمی ستراتیژی تیرۆش: بەشێک لە چەکی ئەتۆمی لە دامەزراوەی تیرۆش هەڵگیراون و تێکشکاندنی ئەم ناوەندە وێرانکەرە شۆکێکی گەورە بۆ ئیسرائیل دروست بکات.
بەندەری حەیفا؛ گەورەترین بەندەری ئیسرائیلە کە ساڵانە ملیاران دۆلار بۆ ئیسرائیل بەدەست دەهێنێت و گه وره ترین پاڵاوگه ی نەوتی جیهانە له ناوچه داگیرکراوه کاندا.
ژمارەکان وادەڵێن: سوپای ئیسرائیل خاوەنی 612 فڕۆکەی جەنگی و دوو هەزار و 700 تانکە، لەبەرامبەردا ئێران خاوەنی 551 فرۆکەی جەنگی و دوو هەزار تانکە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری گڵۆباڵ فایر پاوەر کە هەڵسەنگاندن بۆ 60 فاکتەری جیاوازی سەربازی دەکات، ئێران لە ڕێزە 14ـیەمین سوپای جیهان هەیە، لەکاتێکدا ئیسرائیل خاوەنی 17ـیەمین سوپای بەهێزی جیهانە.
ئێران خاوەنی یەک ،لیۆن و 180 هەزار سەربازە، 610 هەزار سەربازی چالاک و 350 هەزار سەربازی یەدەگ، لەگەڵ 42 هەزار چەکدار. لەبەرامبەردا ئیسرائیل خاوەنی 634 هەزار و 500 سەربازە، 169 هەزار و 500 سەربازی چالاک و 465 هەزار سەربازی یەدەگ.
باکگراوند: سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی 1-10-2024، بە نزیکەی 200 مووشەک لە تۆڵەی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و ئیسرائیل لەوکاتەوە بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات، بەتایبەت ئەمشەو کە ساڵیادی هەڵگیرسانی شەڕی غەززەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق