
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا - مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
بە پێی ڕاگەیێنراوێکی یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕۆژی هەینی لە میانەی کۆڕبەندێکدا لە تورکمانستان لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، هاوتا ئێرانییەکەی کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم کۆبوونەوەیە لە دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دێت، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕاوێژکارە هەردوو سەرۆکە لە عیشق ئاباد کۆدەبنەوە و پرسە هەنووکەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پوتین لە لایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی دەرچووە، بڕیارە لەسەر بانگهێشتی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە ئاسیای ناوەڕاست بەشداری لە کۆڕبەندێکی ناوچەیی لە تورکمانستان بکات.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژئاوا ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری شەهید و مووشەکی کورتمەودای بۆ ڕووسیا دابین کردووە، بەمەش هاوکاریی سوپای ڕووسیا لەهێرشکردنە سەر ئۆکراینا دەکات، تاران ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: پزیشکیان بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕووسیا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بریکس چاوی بە ڤلادیمێر پوتین بکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






