کاردانەوەی لایەنەکان لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
- کوردستان
- 2024-10-08
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کە ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی هەڵبژاردنی پارتی بڵاویکردەوە، قسە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەکات و هەڵوێستیان ئاشکرا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە تۆمارە دەنگییەکەدا سووکایەتی و بێڕێزی بە بنەماڵەی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و پێیان دەڵێت: پێویستمان بە دەنگی هیچ خوێڕییەکیان نییە و ئەوانە دەنگ بە لاهور جەنگی دەدەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەڵێت: قسەکانی ناو تۆمارە دەنگییەکەی قوباد و بافڵ لە دانیشتنە تایبەتەکانی خۆیان دەیکەن و زۆر بێمنەتن بەرامبەر بە خەڵک.
هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان بەمشێوەیە:
پارتی: پیلانێکی ناشرینە لەلایەن دوو هەڵتۆقیو دژی کوردستان.
یەکێتی: تۆمارە دەنگییەکە ڕەتدەکەینەوە و ساختەیە، لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکەین.
گۆڕان: یەکێتی مەگەر بەو فێڵەی باسکراوە بتوانێت 30 کورسی بهێنێت، دەبێت کۆمیسیۆن بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.
بەرەی گەل: باوەرمان بە ڤیدیۆی تۆمارە دەنگییەکە نییە، بەڵام لە ناوەڕۆکی دڵنیایین، چونکە ئەم دووانە بەردەوام لە دانیشتنەکانیان ئەم قسانە دەکەن، بافڵ و قوباد تاڵەبانی هیچ منەتیان بە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەی دێرین نییە.
ڕەوتی هەڵوێست: تیمی خۆمان بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەکە ڕادەسپێرین و دواتر هەڵوێستی خۆمان لەمبارەیەوە ڕادەگەیێنین.
کۆمەڵی دادگەری: ئەگەر ئەم تۆمارە دەنگییە ڕاست بێت، مەترسییە و دەبێت ڕێگری لێبکرێت، دەبێت کۆمیسیۆن ڕێگری لێ بکات.
نەوەی نوێ: کۆمیسیۆن لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدایە، ئێمەش زانیاریمان لایە لەبارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ ئامادەکردنی پێشوەختەی سندووقی دەنگدان بەتایبەتی بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت.
باکگراوند: ئەمڕۆ سێشەممە پارتی لەبارەی ساختەکارییەکانی یەکێتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان پەیامێکی دەنگی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بڵاوکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا بافڵ بە قوباد دەڵێت: لە بەغدا 30 کورسییان بە لایەنی کەمەوە بۆ ئێمە زامن کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






