
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
تۆمارە دەنگییەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوبادی تاڵەبانی برای کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت لەسەر ئەوەی گوایە 30 کورسی پەرلەمانیان لە بەغدا بۆ زامن کراوە، ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕانیش دەڵێت "مەگەر بەو فێڵەی باسکراوە بتوانن ئەو کورسیانە بهێنن".
لێدوانی فەرمی: دڵشاد ڕەشید، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی گوت: "زۆر عەیبە بەئاشکرا و ڕوونی باس لەو بابەتە دەکەن و عەیبەیە، ئەمە وات لێ دەکات هەڵبژاردن ڕەتبکەیتەوە، چونکە 30 کورسی بە یەکێتی درابێت، هەڵبژاردنمان بۆچییە؟".
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەشڵێت: "ئەم بابەتە گومان لەسەر کۆمیسیۆن دروست دەکات، پێویستە بە کاری یاسایی خۆی هەستێت و هەڵبژاردن بە پاکی بەڕێوەببات".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوتەی دڵشاد ڕەشید: "مەگەر بەو فێڵەی باسکراوە یەکێتی 30 کورسی بهێنێت، ئەگەرنا هەر پێنج بۆ شەش کورسی دەهێنێت".
باکگراوند: ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی تۆمارێکی دەنگی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی برای بڵاوکردەوە، تێیدا سووکایەتی بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان دەکەن و، باس لە زامنکردنی 30ـی پەرلەمانی دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






