
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی 10 ساڵ وەستانی کارەکانی توونێلی بەنی هەریر، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارکردن لە توونێلەکە دەستپێدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014 دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژی توونێلی بەنی هەریر کرا، بەڵام قەیرانی دارایی ڕێگر بوو لە بەردەم جێبەجێکردنی، ئێستا دوای 10 ساڵ لە وەستانی کارکردن تیایدا، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جارێکی دیکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان و ئاوادەنکردنەوەی هەولێر کارکردن لە پرۆژەکە دەستپێدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار هونەر نووری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا هەڵسەنگاندن و دووبارە دیزاینکردنەوە بۆ توونێلی بەنی هەریر دەکەین، لە داهاتوویەکی نزیک دەست بە تەواوکردنی کارەکانی ئەم پرۆژەیە دەکەین.
شێوازی جێبەجێکردنی: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پرۆژەکە لە توونێلی بەنی هەریر تاوەکو چواڕیانی مامەجەلکە بە درێژیی 3 هەزار و 600 مەتر توونێلەکە بە ڕێگای هاملتۆن دەبەسترێتەوە، لەلایەکەی دیکەوە بە درێژیی 250 مەتر توونێلەکە بە ڕێگای بالیسان-خەلیفان دەبەسترێتەوە.
زانیاریی زیاتر: توونێلی بەنی هەریر درێژییەکەی 3 هەزار 650 مەترە و 50%ـی کارەکانی جێبەجێ کراوە، پارێزگای هەولێر بە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سۆران دەبەستێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات






