
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، وێنە:
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بەئامانجگرتنی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، سیستانی لە بەهێزکردنی ئاشتی ناوچەکەدا دەنگێکی کاریگەرە.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەناڵی 14ـی ئیسرائیلی وێنەیەکی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی لەپاڵ ژمارەیەک سەرکردەی حیزبوڵڵای لوبنان، سوپای پاسداران، فەیلەقی قودس، حەماس و حوسییەکانی یەمەن بڵاوکردەوە، گوایە ئەوانە لەو لیستەدان کە ئیسرائیل بەئامانجیان دەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە پەیامێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەمریکا هەموو بەئامانجگرتنێکی عەلی سیستانی ڕەتدەکاتەوە، چونکە ناوبراو پێگەیەکی ئایینیی دیاری هەیە و لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: وەک لە پایەمەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە، واشنتن باوەڕی وایە سیستانی دەنگێکی کاریگەرە بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی ناوچەکە و زیاتر بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئارامی تیایدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





