بەقاچاخبردنی ئاژەڵ لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی نرخی گۆشتی سوور بەرز دەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-02-20

گۆشتی سوور
ئاڤا نیوز
نرخی گۆشتی سوور لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئێستا ئەو کێشەیە نێودەوڵەتییە و هۆکارەکەی بۆ گرانبوونی نرخی ئالیکی ئاژەڵ دەگەڕێتەوە، هاوکات سەرەڕای ئەم کێشەیە لە عێراقەوە مەڕ بە قاچاخ هەناردەی وڵاتانی سعودیە و ئوردن دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە عێراق نرخی هەر کیلۆیەک گۆشتی سوور لە 16 هەزار دینارەوە بەرزبووەوە بۆ 23 هەزار دیناری عێراقی، حکومەتی عێراق چەند ڕێوشوێنێکی گرتووەتەبەر، بەڵام سوودی نەبووە، لە هەرێمی کوردستانیش ئەم کێشەیە سەری هەڵداوە، بەڵام کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەمی هاوردەکردنی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
لێدوانی فەرمی: ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە بۆ ئاڤا نیوز زانیاری خستەڕوو و گوتی:
• کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور نێودەوڵەتییە، هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئالیک و پێداویستییەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ دەگەڕێتەوە.
• ئێمە وڵاتێکی هەناردەکارنین، هاوردەکارین، چونکە ڕێژەکە لە پێداویستی ناوخۆ کەمترە، لاریمان نییە لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ بەشێوەیەکی یاسایی.
• ئێستا ڕێژەی هاوردەکردن بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاژەڵ کەمی کردووە، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی خۆجێیی پارێزگای ئەنبار هۆکاری لەناکاو بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سووری لە عێراق ئاشکرا کرد و دەڵێت: بەشێوەیەکی فراوان بە ئاگاداری و هەماهەنگی کەسانی باڵادەست مەڕ بەقاچاخ ڕەوانەی سعودیە و ئوردن دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





