
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی ئێستای عێراق حکومەتی مقاوەمە نییە و دژی هێرشی گرووپە چەکدارەکانین بۆسەر ئیسرائیل، جەختیش دەکاتەوە کە بڕیاری بەغدا خۆ بە دوورگرتنە لە شەڕ.
وێنە گەورەکە: بەرەی مقاوەمە لە دەیان گرووپی چەکداری وڵاتانی ناوچەکە پێکدێت و ئێران سەرپەرشتییان دەکات، خۆیان بە بەرەی بەرگریکردن دژی هەژموونی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو دەبەن.
لێدوانی فەرمی: فادی شمەری، ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق لەڕێگەی کاری دیپلۆماسییەوە هەوڵی ڕاگرتنی گرژییەکانی ناوچەکە دەدات، چونکە حکومەتەکەی سوودانی حکومەتی مقاوەمە نییە، بەڵکو حکومەتێکە لەنێوان ژمارەیەک لایەنی سیاسی پێکهێنراوە کە بیروباوەڕیان بۆ پرسەکان جۆراوجۆرە.
ئەمەش بزانە: وەک ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق دەیەوێت زیاتر ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت، تاوەکو نەبێتە بەشێک لە شەڕ و وەک وڵاتێکی سەقامگیر بمێنێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕەتیدەکەنەوە لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتە سەر شوێنی دیکە، چونکە ئەوە دژی کۆدەنگی عێراقییە.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە پاراستنی ئاسمانی عێراقیش، ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئێستا ئاسمانی عێراق بەدەست هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە و ئەوان ڕێککەوتنیان لەگەڵ کۆریا و فەڕەنسا و وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووە، تاوەکو سیستمی بەرگریی ئاسمانییان بۆ دابین بکەن، ئەو کاتە عێراق دەبێت کۆنترۆڵی ئاسمانی وڵاتەکەی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: سوکایەتی بە ترەمپ مەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە






