
هێزەکانی ئاشتی پارێز لە لوبنان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان دەکات، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی یاسای نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئاشتی پارێز لەو وڵاتەدا جێبەجێ بکات.
وێنە گەورەکە: لە چەند کاتژمێری ڕابردوو ئیسرائیل، هێزێکی ئاشتی پارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی لە باشووری لوبنان بەئامانج گرت و بەهۆیەوە چەند سەربازێک برینداربوون، پێشتر ئیسرائیل داوایکردبوو ئەو هێزە پێنج کیلۆمەتر لەسنوور دووربکەونەوە تا ڕووبەڕووی مەترسی نەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی ئاشتی پارێز لە لوبنان سەرکۆنە دەکات و جەخت دەکاتەوە کە ئەو ڕووداوە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان لاواز دەکات.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا دەکات هۆکاری پاراستنی تەواو بۆ هێزەکانی ئاشتی پارێز دابین بکرێت و گرژییەکان دەستبەجێ ڕابگیرێن، داواش دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی یاسای نێودەوڵەتیی و دووبارە نەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە جێبەجێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





