ئاڤا نیوز
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی نۆ دڵنیایی دەدات و دەڵێت: تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران لەلایەن بەغداوە دەگات.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دا و ڕایگەیاند: هیچ کێشەیەک لە بەردەم مووچەدا نەماوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە تاوەکو ئێستا بڕی 927 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی مانگی نۆ نێردراوە، بەڵام کورتهێنان هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانە بەغدا پارەی دیکە بنێرێت و کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە، کورتهێنانەکەش بەهۆی نەناردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی حەوت دروست بووە، شاخەوان عەبدوڵڵاش دڵنیایی دا ئەم هەفتە پارەی دیکە دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت





