هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێ، چاوەڕوانن تەواوکاری مووچە بگات و کورتهێنان نەمێێنێت، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکەن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق دوو گوژمەی بە بڕەکانی 598 ملیار و 329 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ ناردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی مانگی هەشت 243 ملیار دینار کورتهێنان هەبوو، بەشێک لە مووچەی مانگی نۆ مووچەی مانگی هەشت خەرج کراوە، پێشتریش بەشێک لە مووچەی مانگی هەشت بۆ مانگی حەوت خەرج کرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت بۆ مووچەی مانگی نۆ بڕی 301 ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوەی دا و گوتی: "لە مانگی حەوت کێشە بۆ مووچە دروست بوو، بەغدا مووچەی کۆمەڵێک چین و توێژی ڕاگرت بە کۆمەڵێک بیانووی جیاواز، مانگی حەوت زیاتر لە 600 ملیار دیناریان لێ بڕین، کاتێک ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری هاتنە هەولێر ڕێککەوتین لە ماوەی چەند مانگێکدا تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکرێن، ئەوانیش کردیانە ڕاسپاردە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی ئەو پارانەی ڕاگیراون خەرج بکرێت، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێکیان خەرج کرد".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی هونەر جەمال، ئێستا چوار توێژ ماون پارەیان بۆ خەرج بکرێت؛ لەمبارەیەوە گوتی: "بەشێکیان ئەوانەن بایۆمەترییان دووبارەبووەتەوە، بەشێکیان ناوی لەیەکچوومان هەیە لە چەند وەزارەتێک، ناوەکان بە چواری لەیەک دەچن، بەڵام ناوی دایک و تەمەنیان جیاوازە، ڕوونکردنەوەی پیویست دراوە و بەڵێنی خەرجکردنی مووچەیان دراوە، کێشەی مووچەخۆرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمان ماوە، ئەوەی پەرلەمان لەسەر زیادکردنی پێنج بۆ شەش ناو چەند مانگێکە مووچەیان بۆ نەهاتووە، لە وەزارەتی ناوخۆ بەشێکیان مووچەیان بۆ نەهاتووە و کێشەی ناوی لەیەکچوو هەیە، فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 مووچەیان بۆ نەهاتووە و ڕوونکردنەوەمان پێداون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە دەنێردرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی ورد لەبارەی چوار مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆمان ڕەوانەی بەغدا کرد
- بزنس
- 17 تشرینی دووەم
بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت





