زیاتر لە 500 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 13 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، زیاتر لە 500 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش، لەسنووری پارێزگاکانی هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، زیاتر لە 540 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەکات، لە ئایندەییەکی نزیک سنووری پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سهرۆكی دهزگای خێرخوازی بارزانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "540 یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەش دەکرێن و ژمارەیەک ڕۆڵەی شەهیدان بۆ سەرپەرشتی ئەو یەکانە دامەزراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو یەکانە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی نۆژەنکراونەتەوە و لە دوو شوێن دابەش دەکرێن.
شوێنی یەکەم لە قەزای دەشتی هەولێر لەسەر ڕووبەری 125 هەزار مەتر دووجا، 33 باڵەخانە بە گوژمەی پێنج ملیار و 379 ملیۆن و 150 هەزار دینار نۆژەنکراونەتەوە.
شوێنی دووەم ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، لەسەر ڕووبەری 31 هەزار مەتر دووجا 12 باڵەخانە دروستکراون، کە 144 یەکە لەخۆدەگرێت، بە گوژمەی 818 ملیۆن و 291 هەزار دینار نۆژەنکراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن