سەرۆکوەزیران بارزانی سەرسامی بەرامبەر کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر دەردەبڕێت
- کوردستان
- 2024-10-13
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر لە شاری هەولێر سەرسامی خۆی بە شێوازی بنیاتنان و دروستکردنی کۆمەڵگەکە دەربڕی و گوتی، لەو باوەڕەدا نەبووم بەمشێوەیە دروستکرابێت، جێگەی دەستخۆشی و شانازییە. جەختیشی کردەوە لە پەرەپێدان بە کەرتی پەروەردە و خوێندن بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری پەروەردە و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای حکومەت، کۆمەڵگەیی پەروەردەیی بارزانیی نەمر لە هەولێر کرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمەڵگەکە لەسەر ڕووبەری 12 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە، خوێندن تێیدا بەخۆڕایی و بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزییە، ساڵانە هەزار قوتابی لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی پێشوەختە وەردەگیرێن، خوێندن لە باخچەی ساوایان دەستپێدەکات تاوەکو پۆلی 12ی ئامادەیی.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە وەسفی کۆمەڵگەکەدا ڕایگەیاند: "لەو باوەڕەدا نەبووم کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر بەمشێوە پێشکەوتووە دروستکرابێت، بەشێوەیەکی هاوچەرخ و سەردەمی دروست کراوە و جێی دەستخۆشی و شانازییە. لە چەندین بەشی جۆراو جۆر پێکهاتووە و ڕەچاوی لایەنەکانی ژیانی تێدا کراوە، سیستمی ئاگرکوژێنەوە دانراوە و ڕێژەیەکی باشی سەوزایی بۆ تەرخان کراوە".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی: "بە پێویستمان بە دروستکردنی قوتابخانەی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانین کەرتی پەروەردە پێشبخەین". جەختیشی لەسەر بەردەوامبوون پەرەدان بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن کردەوە.
ئەمەش بزانە: کۆمەڵگەکە کتێبخانەیەک بە چوار هەزار سەرچاوە، دوو یاریگەی وەرزشی و کافتریا، پارک، هۆڵی سیمینار، هۆڵی شانۆ، هۆڵی سینەما و مۆسیقا لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






