
گرافیکی سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕادەگەیێنرێت، لە چەند ڕۆژێکی کەم و پێش پشووی هەڵبژاردن سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەرچەندە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی نۆ لەبەردەست نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کورتهێنانی هەیە، بەڵام وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و حکومەت نایەوێت لەمە زیاتر دوابکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بڕی 927 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ ناردووە و 314 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، کورتهێنانەکەش بەهۆی مانگەکانی ڕابردووەوەیە.
هۆکارە زانراوەکان: حکومەتی عێراق مانگی حەوت نزیکەی 600 ملیار دیناری بڕی، بۆیە بە ناچاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە مووچەی مانگی هەشتی بۆ حەوت خەرج کرد، دواتریش پارەی مانگی نۆی بۆ هەشت خەرج کرد، لە مانگی هەشت حکومەتی عێراق بەشێک لە لێبڕینەکانی خەرج کرد و تەنیا بڕی 243 ملیار دینار مایەوە بینێرێت، بۆ ئەم مانگەش بڕی 71 ملیار دیناری نەناردووە، واتە بە کۆی گشتی ئێستا 314 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.
باکگراوند: دوێنێ شەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دڵنیایی دا کە کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا نەماوە و ئەم بابەتە چارەسەرکراوە، لەبارەی ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی نۆش گوتی بەغدا دەینێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری گفتوگۆکانی ڕێککەوتننامەی سیداو لە جنێڤ دەکات





