
وێنەی ڕائید فاخیر خەتی و کچە کاندیدەکەی
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی پشتگیریکردن لە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، ئەفسەرێکی پێشمەرگەی بەرگریی فریاکەوتنی سلێمانی لە کارەکەی دووردەخاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕائید فاخیر خەتی، بەرپرسی حەرەکاتی فەوجی یەک لە لیوای چواری پێشمەرگەی بەرگریی فریاکەوتن کە کوڕێکی لەگەڵ عەمید کانی کوردەیی کوژرا، کچێکی بە ناوی سروە لەسەر لیستی بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر کاندیدە، بەهۆیەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕائید فاخیر بە ئاڤا نیوزی گوت: یەکێتی زۆر هەوڵی دا کچەکەم لە لیستی بەرەی گەل بکشێنمەوە، تەنانەت هەوڵیان دا بە پارە ڕازیم بکەن و پێشنیازیان کرد 15 بۆ 20 دەفتەر دۆلارم پێبدەن، بەڵام من ڕازی نەبووم و ڕەتمکردەوە.
چی ڕووی دا: وەک ڕائید فاخیر باسی دەکات، دوای کەمتر لە هەفتەیەک یەکێتی ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان لێ وەرگرتووەتەوە، مووچەی مانگی هەشتیان پێنەداوە و پێیان گوتووە ئەرکت تەواو بوو، لێرە کۆتاییت هاتووە.
ڕائید فاخیر دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئەو ئەفسەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە ئەو کارە لە دەسەڵاتی یەکێتی نییە، بۆیە سکاڵای تۆمار کردووە، ڕۆژی یەکشەممە 13-10-2024 سکاڵاکەی گەیشتووەتە وەزارەتی ناوخۆ و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتە.
باکگراوند: فاخیر خەتی لە ساڵی 1985ـەوە پەیوەندی بە یەکێتییەوە کردووە و هەمان ساڵ بووەتە پێشمەرگە، لە زۆرینەی شەڕەکان تاوەکو شەڕی داعش بەشدار بووە.
زانیاریی زیاتر: کوڕێکی فاخیر خەتی بە ناوی سەرکار، ڕۆژی 25-11-2021 لەگەڵ عەمید کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی لە ڕانیە کوژرا، ڕائید فاخیر دەڵێت: "لە سێ ساڵی ڕابردوودا یەکێتی هەوڵی هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ نەداوین، بەڵام ئێستا بەهۆی هەڵبژاردن ترسیان لێ نیشتووە".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران






