هۆشیار زێباری: ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نابێت
- کوردستان
- 2024-10-14

هۆشیار زێباری، ئهندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی
ئاڤا نیوز
پارتی داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکات، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن و ئاواتەخوازن هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەر بکرێت، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کار ناکاتە سەر پڕۆسەی هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: تەنیا یەک ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی ئەو وادەیەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەک بانگەشەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین ئامادەسازییەکانی لەو بارەیە دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئهندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان نابێت، بۆیە سارد نەبنەوە و بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان بکەن".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا جەختیکردەوە لەوەی داوایان لە باڵیۆز، کونسوڵخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، چاودێری هەڵبژاردن بکەن و داواکەیان قبووڵکراوە.
زێباری، تیشکی خستەسەر ئەوەی، کە ئەو لایەنانەی بەرامبەر پارتی زمان درێژی دەکەن، ڕۆژی 20ی 10 وەڵام وەردەگرنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی بە لیستی ژمارە 190 بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و 190 بەربژێریشی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن هەیە: هەولێر 64، سلێمانی 72، دهۆک 48 و هەڵەبجە 6 بەربژێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- تەندروستی
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





