
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە قەیرانی نەوتی سپی و سووتەمەنیی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق سەریهەڵداوە، بۆیە لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیری کارەبا و چەند بەرپرسێکی دیکەی کردووە بۆ بەدواداچوون و گفتوگۆ لەبارەی هۆکار و چارەسەری قەیرانەکە.
وێنە گەورەکە: گەرچی عێراق لە ڕووی نەوت و گازی یەدەگ لە پێشەنگی ڕیزبەندی وڵاتاندایە، بەڵام چەندین ساڵە بەدەست نەبوونی کارەبا و نەوتی سپی و گازی پێویست دەناڵێنێت و بەشێکی زۆری لە پێداویستییەکانی لە وڵاتانی دراوسێ دابین دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێشتر قەیرانێکی تووندی گاز و سووتەمەنی لە پارێزگاکانی عێراق سەری هەڵدا و بۆیە بانگهێشتی وەزیری کارەبا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کراوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوتەی سەباح سوبحی، پاڵاوگەی کەربەلا مانگ و نیوێکە ڕاوەستاوە، کارگەکان بە ڕادەی پێویست کار ناکەن، سووتەمەنی لە خەزێنەی یەدەگ نەماوە ولە وەرزی هاوین تەواوی بەکارهاتووە، بەهۆی ئەوەی هاوردەکردن لە ئێران ڕاوەستاوە دیارترین هۆکارەکانی قەیرانەکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: نەبوونی نەوتی سپی و سووتەمەنی کاریگەری لەسەر گواستنەوەی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان وەکو خۆراک و پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لەلایەن بارهەڵگرەکانەوە هەیە و هەروەها کار دەکاتە سەر دابینکردنی کارەبای پێویست لە وەرزی زستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






