
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سڵاو لە ئامادەبووانی مەراسیمەکە دەکات
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی جووتسایدی قەزای بەردەڕەش - کەڵەکی دانا، کە ڕێگایەکی گرنگی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درێژی ڕێگاکە 35 کیلۆمەترە و بە گوژمەی 98 ملیار دینار لەلایەن دوو کۆمپانیای خۆماڵی لە ماوەی سێ ساڵدا جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕێگاکە شارەکانی دهۆک و نەینەوا بە هەولێر دەبەستێتەوە، ڕێگایەکی نێودەوڵەتیی بازرگانییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، گوژمەی 98 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و لە ماوەی سێ ساڵدا تەواو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە مەراسیمەکە گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ئەم ڕێگایە لە ڕێگای مەرگەوە دەبێتە ڕێگایەکی ستاندارد و دەستی ئاوەدانی دەگەیێنینە سەرجەم ناوچەکان.
بۆچی گرنگە: ڕێگای بەردەڕەش - کەڵەک یەکێکە لە ڕێگە مەترسیدارەکان بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەجووتسایدکردنی ڕووداوەکان و قەرەباڵخی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە، جگە لەوە کارئاسانی بۆ جووتیارانی ناوچەکە دەکات، تاوەکو بەئاسانترین شێوە بەرهەمەکانیان بگەیێننە بازاڕەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لە پیرەمەگروونە؛ زیانلێکەوتووانی لافاو داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن





