
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە بە توندی ئیدانەی هەڵوێستی ئەڵمانیا سەبارەت بە دۆزی فەڵەستین و خەڵکی غەززە دەکات.
چیرۆكه سهرهكیهكه: بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خاک و هاووڵاتیانی خۆی بكات و تێرۆرستانی حەماس لەناوبەرێت لە هەر شوێنێک خۆیان حەشار بدەن.
لێدوانی فەرمی: موقتەدا سەدر لە نامەیەکدا کە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیای لە بەغدا کردووە، دەڵێت: ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستە کۆنەپەرستانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکەین، کاتێک پاساو دێنێتەوە و مافی ڕەوا دەدات بەئیسرائیل بۆردوومانی خەڵکی مەدەنی بکات.
زانیاریی زیاتر: سەدر داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات، داوای لێبوردن بکات سەبارەت بەو لێدوانەی پشتگیری لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و کۆمەڵکوژی بەکۆمەڵ لە غەززە و لوبنان و سووریا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: تەنیا لەو مانگەدا 16 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون





