
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کاتی سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شادی لە هەولێر، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، هاوکات چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
لێدوانی فەرمی: دوای ئەوەی دۆخی کارەبای لە چەند ماڵ و شوێنێکی بازرگانی لە گەڕەکی شادی بەسەرکردەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند: "پێش سێ مانگ، وەک قۆناغێکی ئەزموونی بۆ ئەم پڕۆژەیە، 'گەڕەکی شادی' هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی بزانین تا چەند پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت. ئەمڕۆ سەردانی چەند ماڵ و خاوەنکارم کرد و زۆر ڕازی بوون لەوەی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێریيان بۆ دابینکراوە".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران گوتیشی "جگە لە گەڕەکی شادی کە وەکو یەکەم گەڕەکی هەولێر بۆ قۆناغی ئەزموونی پڕۆژەکە پێشنیاز کرا، لە قۆناغی دووەم و جێبەجێکردنی سەرتاسەری پڕۆژەکەدا، لە بەیانیيەوە 'گەڕەکی نازناز' و دواتریش 'گەڕەکی بەختیاری' دەچنە سەر کارەبای 24 کاتژمێری.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: لەگەڵ شاری هەولێر، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو ناوچە و شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت. ئێستاش چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بۆیە داوا لە دەسەڵاتی خۆجێی کراوە کە هاوکار بن و ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لەوێ و پاشان پارێزگای دهۆک و سەرجەم کوردستان جێبەجێ بکرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان