
ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی خولی 29مین دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی دهۆک
ئاڤا نیوز
لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی دهۆک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبای لە مامۆستایان و دەرچووان و کەسوکاریان کرد، هاوکات گوتیشی "لەم بارودۆخەدا وڵات پێویستی بە کەسی زیرەک و لێهاتوو و ڕەخنەگری بونیاتنەر بۆ چارەسەری کێشە و تەحەدییەکان کە دێنە پێش خەڵک و وڵاتەکەمان".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پینجشەممە، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی خولی 29مین دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆ و ماڵباتیان و مامۆستاکانیان دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، ئەم ئێوارەیە دەستپێکی قۆناغێکە بۆ کاروانی ژیانتان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: وەرگرتنی بڕوانامەی زانکۆی دهۆک جێگای شانازییە و بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە ئەستۆتان بۆ خزمەتکردنی پاشەڕۆژی خەڵک و وڵات، دەرچووانی زانکۆ دەتوانن بە ڕەخنەگرتنی بونیاتنەرانە و زیرەکی خۆیان هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە جیاوازەکان بدۆزنەوە.
زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە چەندین بواری جیاوازی وەک کۆمەڵایەتیی و ئابووری تەحەدی زۆر هەیە، پێویستە دەرچوانی زانکۆ ڕۆڵی گرنگ بۆ چارەسەرکردنیان بەڕێگەی داهێنان و کار و بزنس و بەشداریکردن لە خستنە ڕووی بەرنامە و ستراتیژی بەشداربن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی دهۆک یەکێکە لە زانکۆ گەورەکانی هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 1992 دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنی تەنیا دوو کۆلێژی هەبووە، بەڵام ئێستا خاوەنی 17 کۆلێژە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






