فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق مەفرەزەیەکی داعش لە ناحیەی شوان دەکاتە ئامانج
- کوردستان
- 17 تشرینی یەکەم

فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق، گرافیکی ئاڤا (ڕامتین هەمەوەند)
ئاڤا نیوز
ئەمشەو بە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق مەفرەزەیەکی داعش لە ناحیەی شوان بۆردوومان کرا، بەو هۆیەشەوە چوار چەکداری داعش کوژران.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵای هێزی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری چوار، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕۆژی 16-10-2024، مەفرەزەیەکی پێنج کەسی داعش چوونەتە گوندی تەپەکوڕ لە ناحیەی شوان و لەوێ ماونەتەوە.
سەرچاوەکەی هێز پێشمەرگە گوتیشی: گوندی تەپەکوڕ تەنیا یەک ماڵی تێدایە و خاوەن ماڵەکە ژن و پیاوێک بوون کە ئاژەڵداربوون و کێڵگەی پەلەوەریشیان هەبووە، بە بینینی چەکدارەکانی داعش لە ترسان هەڵهاتوون و خۆیان دەربازکردووە.
زانیاریی زیاتر: دوای چاودێریکردنی گوندەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، ئەمشەو کاتژمێر 9:30ی شەو دوو فڕۆکەی جەنگی عێراق بۆردوومانی گوندەکەیان کردووە و مەفرەزەکەی داعشیان کردووەتە ئامانج، بەو هۆیەشەوە چوار چەکداری داعش کوژراون و چەکدارێکیان ماوە، بەڵام ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوندی تەپەکوڕ دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناحیەی شوان لە زنجیرە چیای خاڵخاڵان، لە سنووری پارێزگای کەرکووک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت