
ئۆلاڤ شۆڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ وێنەکە ئەرشیڤە و مێژووەکەی بۆ دوایەمین کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو سەرکردەیە دەگەڕێتەوە
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، ئۆلاف شۆڵز، ڕۆژی هەینی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتە تورکیا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کوژرانی یەحیا سینوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا "هیواخوازن ببێتە دەرفەتێک" بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە.
زانیاریی زیاتر: ئۆڵاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی گەیشتووەتە تورکیا، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخ و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە یەکێکە لە ڕەخنەگرانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە و ئیسرائیل بە ''دەوڵەتی تیرۆر ''ناو دەبات، بەردەوام ڕەخنەی ئەوە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەگرێت پشتگیری لە تەلئەڤیڤ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی هەینی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حەماس لە تورکیا کۆبووەوە و سەرەخۆشی وڵاتەکەی بەهۆی کوژرانی یەحیا سینوار بە بزووتنەوە فەلەستینییەکە گەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
- ببینە و ببیستە
- 9 خولەک لەمەوپێش
ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
9 خولەک لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






