
لۆگۆی یەکێتی و پارتی و باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو ئەنجامەی یەکێتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاویکردووەتەوە ڕەت دەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کاتژمێر 07:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ڕوونکردنەوە دەدات و بەفەرمی ئەو ئەنجامە ڕەتدەکاتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە گوتەبێژی لیستی یەکێتی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکەی ئەوان پارتی: 74 هەزار و 513 دەنگ، یەکێتی: 70 هەزار و 10 دەنگ، نەوەی نوێ: 5 هەزار و 329 دەنگ، یەکگرتوو: سێ هەزار و 5 دەنگ، هەڵوێست: دوو هەزار و 516 دەنگ، کۆمەڵ: دوو هەزار و نۆ دەنگ، بەرەی گەل: هەزار و 598 دەنگ، گۆران: 706 دەنگیان هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو ئەنجامەی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئێمە ڕۆژی دووشەممە 24 کاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی، ئەنجامی بەرایی و هەموو زانیارییەکی پەیوەست بە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی بڵاودەکەینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت