
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
گەشەپێدەرێکی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان سکاڵا لەسەر لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و ڕاوێژکارێکی تۆمار دەکات و تۆمەتبارییان دەکات بەوەی شایستە داراییەکانیان پێنەداوە، لەبەرامبەر ماڵپەڕێکدا کە بۆ بەرژەوەندی سەرۆککۆمار دروستیکردووە.
وێنە گەورەکە: جگە لەو دۆسیەیە کە تایبەتە بە دانانی ماڵپەڕێکی نوێ بۆ چالاکییەکانی سەرۆککۆمار، پێشووتریش مەسیحییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند لایەنێکی دیکەش سکاڵایان لە دادگای فیداڵی لەسەر هەنگاوەکانی سەرۆککۆماری عێراق تۆمارکردووە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە مافی پێشکەشکردنی پرۆژە یاسا و بڕیارەکانەوە هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد مەحموود مرزە، خاوەنی کۆمپانیای (فری وۆرڵد فۆر ئینفۆرمەیشن) کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە، لە سکاڵاکەیدا دەڵێت، 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ لەگەڵ ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق ڕێککەوتنی کردووە بۆئەوەی ماڵپەڕێکی پێشکەوتوو بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دروستبکات، لەو کاتەشەوە دەستیکردووە بە دروستکردنی ماڵپەڕێکی پێشکەوتوو کە کۆمپانیاکەی بەهاوکاری کۆمپانیایەکی دیکەی بەریتانی تایبەتمەند لەبواری پڕۆگرامسازیدا کاریان لەسەر کردووە.
بۆچی گرنگە: بەوتەی سکاڵاکارەکە دەیان کەسانی پڕۆگرامساز و گەشەپێدەری ماڵپەڕ لەو پڕۆژەیەدا بەشداربوون و دوای تەواوبوونی نمونەی بنەڕەتی ماڵپەڕەکەش، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکەیان داوای لەو ڕاوێژکارەی سەرۆکایەتی کۆمار کردووە پارەی ئەو قۆناغەی پڕۆژەکەی بۆ خەرج بکات وەک ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون، بەڵام ڕاوێژکارەکەی سەرۆککۆمار ڕەتیکردووەتەوە پارەکەی بۆ خەرج بکات و پێی وتووە تۆ هیچ مافێکت لای من نییە.
زانیاریی زیاتر: سکاڵاکار داوای لە دادگا کردووە سەرۆکایەتی کۆمار و ئەو ڕاوێژکارەی پابەند بکات بە پێدانی شایستە داراییەکانی وەک ئەوەی لە ڕێککەوتنەکەی نێوانیاندا هاتووە، هاوکات داواشیکردووە سکاڵاکار کۆی خەرجی پارێزەران و دۆسیەکەشی بخرێتە ئەستۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






