
سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات ڕۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان گرێ بدرێت.
چیرۆکی سەرەکییەکە: درەنگانی شەوی دووشەممە 21-10-2024 سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبوونەوەی خولی خۆیان گرێدا و لە کۆبوونەوەکە چەند پرسێک تاوتوێ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جگە لە گۆڕینەوەی بیرو ڕا لە بارەی دۆخی سیاسی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەرز نرخاندنی ڕێکارەکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و کۆتاییهێنان بە چۆڵبوونی ئەو پۆستە گرنگە بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو بکەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 11 مانگە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە، بەهۆی دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە پۆستەکە لە لایەن دادگەی فیدراڵی بەتۆمەتی گەندەڵیکردن، لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەتی هێزە سوننەکان بە درێژایی ئەو ماوەیە ناکۆکن لەسەر جێگرەوەی حەلبووسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستەکە دەکەن و هیچ بەربژێرێكی دیکە نایێتە نێو کێبڕکێکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






