
سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر باکووری غەززە چڕ کردووەتەوە و لە هێرشێکی فراوانیشدا بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان سەدان هاووڵاتی دەستگیرکردووە و سێ سەربازی وڵاتەکەشی کوژراون.
وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل هۆشداریی داوا بە سەدان ماڵی دانیشتووی کەرتی غەززە بەوەی لە نزیکترین کاتدا شوێنەکانیان چۆڵبکەن چوونکە هێرشی زەمینی فراوانیان بۆ سەر کەمپەکان و نەخۆشخانەکان دەستپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی ئەو هێرشە سەربازییانەی چەکدارانی حەماس و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتریان دەستپێکردوووە، سێ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی لەوە کرد، هێزەکانی ئیسرائیل سەردان دکتۆر و نەخۆش و ئاوارەیان لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان دەستبەسەر کردووە.
ئەوەش بزانە: لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکەی ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا، 361 سەربازی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە





