
ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق سەرۆکۆنەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکات و هاودەنگی و هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکاتەوەو جەخت لە هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە و لوبنان دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024، سوپای ئیسرائیل هێرشی مووشەکی و ئاسمانیی کردە سەر چەند شوێنێکی ئێران و چەند ئامانجێکی سەربازیی لەو وڵاتە کردە ئامانج. هێرشەکانیش کاردانەوەی وڵاتان و لایەنەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: قەوارەی زایۆنیستی بەردەوامە لە سیاسەتە شەڕانگێزەکانی و فراوانکردنی ململانێکان لە ناوچەکەدا، ئەمجارەش دەستدرێژی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە "عێراق پێشتر هۆشداریی دابوو سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی زایۆنیستی بەرامبەر گەلەکەمان لە فەلەستین، هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و سووریا و هاوکات دەستدرێژی نوێی بۆ سەر ئێران".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: "عێراق بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم دەستدرێژییە دەکات، هاودەنگی و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکاتەوە، هاوکات جەخت لە هەڵوێستی جێگیری خۆی دەکاتەوە لە وەستانی شەڕ لە غەززە و لوبنان و هەنگاوی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بۆ پشتگیری سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو هەڵبژاردەی عێراق لەبەردەم هەلێکی مێژوویدایە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 1.8 ملیۆن دەنگدەری نوێ تۆمار کراون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتی کۆبوونەوەکەی ترەمپ و وڵاتانی عەرەبی لە میسر کراوە؟