هێمن ههورامی، بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارتی شاندێکی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان پێکهێناوە و سەردانی هەموو لایەنەکان دەکات.
لێدوانی فەرمی: هێمن ههورامی، بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وێڕای هەموو ئەو هاش و هوشانەی بەرامبەر بە پارتی دەکران، دەرکەوت خەڵکی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زۆرینەی ڕەها متمانەیان بە پارتی دایەوە وەکو هێزی یەکەم، هەروەها ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین لەسەر ئەو پلانەی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم پێشکەشمان کردووە.
زانیاریی زیاتر: هێمن هەورامی لەبارەی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەڵێت: ئێمە شاندێکمان پێکهێناوە و ڤیتۆمان لەسەر هێچ لایەنێک نییە، چ ئەوانەی کورسی زۆریان بەدەستهێناوە، چ ئەوانەی کورسیی کەمیان هەیە، وەک پارتی پابەندین بە دروشمەکانی خۆمانەوە کە هێنانەدی ئارامی، ئاوەدانی و خۆڕاگرییەوە، بۆ یەک حکومەت، یەک هەرێم و یەک هێزی پێشمەرگە، بۆیە دەمانەوێت هاوڕێی نیوە ڕێگە نەبن.
ئەمەش بزانە: لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا، بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارتی ئاماژەی بەوە دا، سەرژمێری هەڵوێستی نیشتمانی تەواوی کوردستانیانی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەوێت، بۆیە بانگەوازی هەموو لایەنەکان دەکەین بە گیانێکی برایانەوە بەدەم دروشم و بەرنامەی پاتییەوە بچن لەسەر ئەو پرسە.
باکگراوند: هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پارتی زۆرترین کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا و بە 39 کورسی بووە براوەی یەکەم، ژمارەی دەنگەکانی حیزبەکەشی بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن