ئەکسیۆس: کۆشکی سپی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پووتین ڕاگرتووە
- هەواڵ
- 22 تشرینی یەکەم

وێنەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای دەکات چاوەڕێی ئەنجامە لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ پووتین و نایەوێت کات بەفیڕۆ بدات، بۆیە ئەم کۆبوونەوەیە بەهۆی ڕازی نەبوونی مۆسکۆ بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئارەزووی خۆی بۆ ئەنجامدانی دووەم لووتکە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین هاوتا ڕووسییەکەی دەربڕی، بریار بوو بەمزووانە لە بوداپێست کۆببنەوە، بەڵام بەڕێوەچوونی ئەم لووتکەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەیەوە بەتایبەت دوای ئەوەی بڕیار بوو لەم هەفتەیدا مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆببنەوە، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ماوەیەکی کاتی دواخرا، ئەمەش بەهۆی نەگۆڕانی هەڵوێستی مۆسکۆ بەرامبەر بە کێیڤ بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوانیان.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو کۆبوونەوەکە نەداوە کە بڕیاربوو لە بوداپێست بەڕێوەبچێت نامەوێت کاتم بەفیڕۆ بدەم، بۆیە دەبێت ببینم چی ڕوودەدات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: مۆسکۆ بە ئاگربەست ڕازی نییە و جەخت لەوە دەکاتەوە پێش هەر ئاگربەستێک، پێویستە ئۆکراینا ڕازی بێت بە دەستبەرداربوون لە خاکی زیاتر، لەبارەی ئەمەشەوە ترەمپ دەڵێت: هێشتا دەرفەتێک بۆ ئاگربەست لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا دەبینم.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی دووپاتیکردەوە، "هیچ پلانێک نییە ترەمپ لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ پووتین کۆببێتەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ماڵپەڕی ئەکسیۆسـی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە ئاشكرای دەکات، کۆشکی سپی ئامادەکارییەکانی بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین ڕاگرتووە.
باکگراوند: لووتکەی یەکەمی نێوان ترەمپ، پووتین، بە "لووتکەی ئالاسکا" ناسراوە، لە 15-8-2025 بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە جیا لە پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی هیچ دەستکەوتێکی دیکەی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە بەدەست نەهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






