لە عێراق 99% و لە کوردستان 85%ی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری تەواوکراون
- عێراق
- 30 تشرینی یەکەم

ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، 99%ـی پرۆسەی ژمارەدان لە خانوو و باڵەخانەکان و، دیاریکردنی سنووری جوگرافی هەر ناوچەیەکی سەرژمێری لە پارێزگاکاندا تەواو بووە و ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێریی گەیشتوونەتە کۆتایی.
وێنە گەورەکە: 20ـی مانگی داهاتوو پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت. ئێستا 120 هەزار فەرمانبەر بەردەوامن لە دوایین ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پرۆسەی ژمارەدان و گەمارۆسازی کە قۆناغێکی سەرەکی سەرژمێرییە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە 15 پارێزگاکەی عێراق 99%ـی پرۆسەی ژمارەدان لە خانوو و باڵەخانەکان تەواو بووە کە سەرەتای مانگی ئەیلول کارکردنیان لەو پرۆسەیەدا دەستپێکردبوو، بەڵام لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕێژەکە گەیشتووەتە 85%، چونکە لەو پارێزگایانەدا سەرەتای ئەم مانگە پرۆسەی ژمارەدان و گەمارۆسازی دەستیپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، پرۆسەی ئامادەکردنی ناوەندی داتاکان، ناوەندی پەیوەندییەکان، 120 هەزار ئامێری سەرژمێری و ژووری ئۆپەراسیۆنەکان وەک بەشێکی بنەڕەتی پرۆسەی سەرژمێریی بەتەواوی ئامادەن، تەنیا هەندێک پێداویستی دیکەی هونەری ماون، ئەوانیش لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆیان دابین دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە نزیک کۆیە دەکەوێتە خوارەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە کۆشکی سپییەوە بۆ ئێران: چانسێک ماوە بۆ گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ئەندامی دادگەی فیدڕاڵی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش دەكەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی: ڕاگرتنی گەشتەکان ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت