حکومەتی ئیسرائیل گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی یەکەم
بنیامین نەتانیاهۆ- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
هەرچەرندە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەردەوامە و هێزەکانی ئیسرائیل لە پێشڕەویدان، بەڵام کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەنجامدانی زنجیرە هێرشێکی زۆر و ئامانجدار، ئیسرائیل ئێستا بیر لە کەمکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر حیزبوڵڵا و لوبنان دەکاتەوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ئێلی کۆهێن، وەزیری وزەی ئیسرائیل بە رادیۆی گشتیی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: "هەندێک گفتوگۆ لە کابینەی حکومەت سەبارەت بە ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵا هەن، بەڵام پێویستی بە کاتە بۆ گەیشتن بە ئەنجام".
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل داوای ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە دەکات، بۆئەوەی حیزبوڵڵا تاکو دوای ڕووباری لیتانی بکشێتەوە کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئیسرائیل دوورە، داواش دەکات سوپای لوبنان لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان لە سنووری نێوان هەردوو وڵات جێگیر بکرێن، لە هەمانکاتدا لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل ئەو وڵاتە مافی جوڵاندنی سوپای خۆی هەبیت.
باکگرواند: بەپێی بڕیاری 1701ـی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە کۆتایی بە شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە ساڵی 2006 هێنا، تەنیا سوپای لوبنان و هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان مافی پاراستنی سنوورەکانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق گوژمەیەک پارە بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مقاوەمەی عێراقی لە بەرەبەیانەوە پێنج هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل تاوانی جەنگی لە غەززە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل تاوانی جەنگی لە غەززە کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە سنووری سووریا و عێراق گرووپێکی چەکدار بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 تشرینی دووەم
ئێران بۆ بەرگریکردن لە خۆی تونێل دروست دەکات