
شوان كەلاری - پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ ئەوانەی دژایەتیی پڕۆژەی هەژماری من دەكەن نایانەوێ هەرێمی كوردستان ژێرخانێكی ئابووریی بەهێزی هەبێت، دەشڵێ، ئەم دژایەتیكردنە مەبەستی گەندەڵی لە پشتە.
لێدوانی فەرمی: شوان كەلاری، بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بیرۆكەی دژایەتیكردنی هەندێ لایەن بۆ پڕۆژەی هەژماری من لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە نایانەوێ ژێرخانێكی ئابووریی بەهێزمان هەبێت، نایانەوێ حكومەتێكی بەهێزی یەك دەست و یەكگرتوو هەبێت، هاوكات ئەو بیرۆكەیە ئەجێندا و مەبەستی گەندەڵیی لە پشتە.
لەلایەكی دیكەوە: ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕاشیگەیاند: هەژماری من لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەسەند كراوە و هیچ كەسایەتییەكی حیزبی مافی ئەوەی نییە دژی پڕۆژەیەكی حكومەت بوەستێتەوە، كە پڕۆژەیەكی ئەرێنییە و هەنگاوی زۆر باشیش چووەتە پێش.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "هەندێك كەس قسەیەكیان لە دەم دەرچووە و لە كاتی هەڵبژاردن فڕێیانداوە، ئێستاش لەسەر هەمان قسە دەڕوات، ناكرێت ئێمە هەر قەوانی كۆن لێبدەینەوە، دەبێت بە ڕۆحییەتێكی كوردستانییانە هەوڵی پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوو و بەهێز بدەین".
هۆکارە زانراوەکان: سەبارەت بە هۆكاری پەنابردنە بەر تەوتین لەبەرامبەر پڕۆژەی هەژماری من، شوان كەلاری ڕایگەیاند: هۆكارەكە ئەو عەقڵییەتەیە كە هەمیشە خەیاڵ و ئەندێشەیان لای بەغدایە و لە سەنگەری بەغداوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: تێچووی خواردنی داعشەکان لە ئەستۆی هاوپەیمانانە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کارتی بەشەخۆراکی مانگانە چالاک دەکرێنەوە






