بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی لەبارەی بارانبارین ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەرێوبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، شەپۆلی بارانبارین لە ئەمشەوەوە چڕ دەبێتەوە، تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش بەردەوام دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوەوە تاوەکو سبەی ئێوارە چڕتر ببێتەوە، بۆیە لە چەند ناوچەیەک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە، بەهۆیەوە لە چەند پارێزگا و ناوچەیەک پشوو ڕاگەیێنراوە، بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن.

 

لێدوانی فەرمی: فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ئەمشەوەوە شەپۆلەکە چڕتر دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت زیاتر 30 ملیم باران ببارێت. ڕۆژی سێشەممە دواین ڕۆژی شەپۆلەکە دەبێت کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ