
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا هۆشداریی دەداتە حکومەتی عێراق، کە خۆی نەخزێنێتە نێو پرسی چارەسەری "دوو دەوڵەت" بۆ فەڵەستین و ئەمە بە پلانی ڕۆژئاوا دەزانێت بۆ ڕیسواکردنیان و دەشڵێت، ئێمە دان بە ڕێککەوتنە بەریتانی و ڕۆژئاواییەکان نانێین.
وێنە گەورەکە: ئەو هۆشدارییەی سەدر لەکاتێکدایە 11ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەشداری لە لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە غەززە و لوبنان دەکات، باس لەوە دەکرێت لە پەیامی کۆتاییدا خۆی لوتکەکە داوای هەنگاوی کردەیی بکات بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا کە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: پێش ئەوەی تەورەکە بەر سەرتان بکەوێت، وەک ڕۆژئاوا پلانی داناوە بۆ ڕیسواکردنمان. هۆشداریی بە حکومەتی عێراق دەدەم کە خۆی نەخزێنێتە نێو پرسی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەڵەستین.
لەهەمان كاتدا: سەدر لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەڵوێستی ئەوان وەک "شیعەی محەممەد و عەلی سەلامی خودایان لەسەر بێت ڕوونە، ئەویش دەوڵەتێکە بۆ فەلەستین لە دەریاوە بۆ ڕووبار و پایتەختەکەی قودس بێت. دانیش بە ڕێککەوتنە بەریتانی و ڕۆژئاواییەکان نانێین".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەدر هۆشداریی دەدا لەوەی ئەگەر بێت و حکومەتی عێراق دەستوەردان بکات، ئەوا ئەو یاسایە دەیگرێتەوە کە ئاسیکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ "ئیسرائیل" بە تاوان دانراوە، هاوکات پەیامێکیش بۆ سعودیە دەنێرێت و هیوادارە سعودیە گرنگی بەم بابەتە بدات و "دان بە قەوارەی زایۆنیدا نەنێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






