
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کار بۆ جێبەجێکردن "تەوتین"ی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی حکومی دەکرێت و وادەیەکیش بۆ کۆتاییهێنان بە مامەڵەکردن بە پارەی کاش دیاری دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی دارایی و ئابووری، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات کۆمەڵێک هەنگاو بنێت بۆ بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران فەرمانی کردووە بە کارکردن بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی حکومی و ڕاسپاردنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بانکی ناوەندی عێراق، بە بەشداری ژمارەیەک دامەزراوەی کەرتی تایبەت، بۆ ئامادەکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە؛ وەزارەتەکان و سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەستبەرداری پارەدان بن بە شێوەی نەختینە و کار بە شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن لەڕێگەی پێشکەشکردنی پلانێکی یەکگرتوو کە لەلایەن هەر وەزارەتێک یان دامەزراوەیەکی حکومییەوە پێش 31ی کانوونی دووەمی 2024. بەمەرجێک دوایین وادە بۆ جێبەجێکردنی ڕاستەقینەی ئەم کارە نەگاتە 1ی تەمموزی 2025.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






