
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە دوو تەوەر تاوتوێ دەکرێن، هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان، سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بەشداری ناکەن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردراوە و تاوەکو ئێستا هیچ پڕۆژەیەک لە ئەنجوومەنەکە باسنەکراوە، حەوت ئەندامی ئەنجوومەنەکە بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە و چاوەڕێی یەکلایی بوونەوەی سکاڵاکانیان لە دادگەی فیدڕاڵی و دادگەی ئیداری بەغدا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دەکرێت، دوو تەوەر باسدەکرێن، پێنج ئەندامی یەکێتی، سێ ئەندامی عەرەب و یەک کۆتای کریستیان بەشداری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "تەوەری یەکەم پەیوەست دەبێت بە مێوانداریکردنی فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێی پڕۆژە و ڕاوێژکاران بۆ بۆ دیزاینی پڕۆژەی بنەڕەتی شاری کەرکووک، لە تەوەری دووەم فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا مێوانداریدەکرێت بۆ خزمەتگوزاری و کۆکردەنەوە."
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، فراکسیۆنی پارتی، بەرەی تورکمانی و سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی لەو کۆبوونەوەیە بەشداری ناکەن و بایکۆتیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






