سوپای عێراق و سعودیە مەشقی سەربازی هاوبەش لە نێوانیان ئەنجام دەدەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-05

ساتی ڕێککەوتنی نێوان سابت محەممەد سەعید، وەزیری بەرگریی عێراق و شازادە خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعوودیە
ئاڤا نیوز
عێراق و سعودیە لەسەر مەشق و ڕاهێنانی هاوبەشی سەربازیی نێوان هەردوو سوپا و ڕەوانەکردنی بریندارانی سوپای عێراق بۆ چارەسەر لە سعودیە ڕێککەوتن.
چیرۆکی سەرەکی: سابت محەممەد سەعید، وەزیری بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی لە سعودیە لەگەڵ شازادە خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعوودیە کۆبووەوە، جیا لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، تاوتوێی چەند پرسێکی هەنوکەیی کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەماهەنگییە هەرێمییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وەزیری بەرگریی عێراق لەگەڵ هاوتا سعودیەکەی جەختیان لەسەر گرنگی هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە، هاوکات گفتوگۆیان لەسەر میکانیزمێکی تایبەت بە مەشقی هاوبەشی نێوان هێزەکانی عێراق و هێزەکانی سعودیە کردووە."
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ڕاگەیێنراوەکە: هەردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق و سعودیە، ڕێککەوتن کراوە لەسەر مەشق و ڕاهێنانی هاوبەشی سەربازیی نێوان هەردوو سوپا، هاوکات ڕەوانەکردنی بریندارانی سوپای عێراق بە مەبەستی چارسەر بۆ سعودیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 55 چرکە لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






