سێ كەس بە تۆمەتی كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران لەسێدارە دەدرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-05

موحسین فەخری زادە، زانای کۆچکردووی ئەتۆمی
ئاڤا نیوز
لە ئێران سێ كەس بە تۆمەتی كوشتنی موحسین فەخری زادە، زانا ئەتۆمییەكەی ئێران لەسێدارەدەدرێن، دەركەوتووە سیخوڕی ئیسڕائیلیشن.
چیرۆكی سەرەكی: ئێران بە تۆمەتی كوشتنی "موحسین فەخری زادە" زانای ئەتۆمی لە ساڵی 2020، سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ كەسدا سەپاند.
وێنە گەورەكە: چوار ساڵ لەمەوبەر و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2020، لە ناوچەیەكی نزیك تارانی پایتەختی ئێران، بە بۆمب و دۆشكەی لەدوورەوە كۆنترۆڵكراو، هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلی موحسین فەخری زادە، زانای ئەتۆمی ئێران و بەهۆیەوە كوژرا. ئەوكات دەسەڵاتدارانی تاران، ئیسڕائیلیان بە دەركردنی فەرمانی هێرشكردنە سەر زانا ئەتۆمییەكە، تۆمەتباركرد، لەبەرامبەردا ئیسرائیل وەڵامی تۆمەتەكانی ئێرانی نەدایەوە و بێدەنگی هەڵبژارد.
لێدوانی فەرمی: ئەسغەر جیهانگیر، وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری ئێران، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێككەوتی 5ـی تشرینی دووەمی 2024، دادگای ئورمییە ڕێوشوێنەكانی دادگاییكردنی تۆمەتبارانی كوشتنی زانای ئەتۆمی ئێران "موحسین فەخری زادە"ـی بەكۆتاهێنا و بڕیاری كۆتایی دەركرد بە لەسێدارەدانی سێ تۆمەتباری دۆسیەكە، سزاكەش شایستەی تانەلێگرتن و پێداچوونەوەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كاتی ئەنجامدانی ڕێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوە، دەركەوتووە سێ تۆمەتبار لە كۆی هەشت تۆمەتباری دەستگیركراوی تایبەت بە دۆسیەكە، تۆمەتی سیخوڕیكردن لە بەرژەوەندی ئیسرائیلیان بەسەردا ساغبووەتەوە.
پەیوەست بەم بابەتە: پێشتر دەسەڵاتدارانی ئەمریكا بە هۆكاری ڕۆڵی كاریگەر و نەرێنی "موحسین فەخری زادە" زانای ئەتۆمی ئێران لە پێشخستنی پڕۆگرامی ئەتۆمی سەربازی ئێران، سزایان بەسەردا سەپاندبوو. هاوکات لە ساڵی 2018، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، فەخری زادەی وەك بەڕێوەبەری پڕۆگرامی ئەتۆمی سەربازی نهێنی ئێران ناوبرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی و شەرع ڕێککەوتن واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق و هەسەدە لەسەر 60%ـی پرسەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن






