
وێنە: ڕێكخراوی خۆراكی جیهانیی
ئاڤا نیوز
نزیکەی 40 ملیۆن دانیشتووی سوودان بەدەست برسییەتیەوە دەناڵێنن و هیچ رێگە چارەیەکیش بۆ دانیشتووانەکەی نییە، تا بتوانن ڕزگاریان بێت لە برسیەتی و شەڕ.
نزیکەی ساڵێکە شەڕ لە نێوان دوو بەرەدا لە سوودان بەردەوامە، تاکە شتێک کە بەردەوام دەنگی دێت دەنگی فیشەک و دەمانچەیە، برسیەتی باڵی بەسەر تەواوی سووداندا کێشاوە، ملیۆنان کەس لە شارە گەورەکان ئاوارەبوون، شەڕ بەردەوامە و هیچ هیوایەک بۆ چارەسەریش نییە.
ئامارەکان مەترسیدارن
زیاتر لە چل ملیۆن کەس لە سوودان خواردنیان دەستناکەوێت.
تەنها ٪5ی دانیشتووانی سوودان توانای بەدەستهێنانی یەک ژەم خۆراکیان هەیە.
لە ٪53ی دانیشتووانی سوودان لە ڕەگەزی مێن کە دەکاتە سەرو 23 ملیۆن کەس و لەو ژمارەیەش نزیکەی 20 ملیۆنیان خۆراکیان دەستناکەوێت.
لە٪47ی دانیشتووانی سوودان لە ڕەگەزی نێرن کە دەکاتە سەروو 20 ملیۆن کەس و لەوژمارەیەش 18 ملیۆنیان خۆراکیان دەستناکەوێت.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی چی دەڵێت؟
بەپێی ڕاپۆرتێک کە رێکخراوی تەندروستی جیهانیی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، ئێستا لە تەواوی خاکی سوودان لە 5%ی دانیشتوانی توانایان هەیە لە 24 کاتژمێردا تەنیا ژەمێک خۆراک بەدەستبهێنن.
لە کۆی 48 ملیۆن کەس لە سوودان، نزیکەی 25 ملیۆنیان پێویستیان بە هاوکار بەپەلە هەیە. هەروەها 18 ملیۆن کەسیان رووبەڕووی برسێتییەکی زۆر ترسناک بوونەتەوە. نزیکەی پێنج ملیۆنیش بەتەواوەتی لە مەرگی خۆیان نزیک بوونەتەوەو لەناو دەچن.
چی ڕوودەدات؟
سوودانییەکان لە 15ی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە لە شەڕدان، شەڕەکەش لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دایە.
بەهۆی شەڕەکەوە لە دارفۆر 15 هەزار کەس کوژراون، هەشت ملیۆن کەس ئاوارەبوون. چوار ملیۆن منداڵ ئاوارەبوون. سێ ملیۆن ژن ئاوارەبوون.
کەس دەستی بەخواردن ناگات
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت شەڕەکە تادێت گەورەتر دەبێت، هیچ هیوایەک بۆ ئاگربەست و چارەسەر نییە، ئەوەش وایکردووە کەس دەستی بە خۆراک نەگات بۆ ئەوەی بتوانێت سکی تێربکات، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە کە پێدەچێت سوودان بەرەو قەیرانێکی گەورە ببات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه





