گرووپێکی عێراقی بۆ ئاڤا: هەڵوێستمان لەبارەی کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەگۆڕە
- عێراق
- 2024-11-07

گرووپە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
گرووپێکی چەکداری عێراقی دەڵێت، سەرەڕای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی کە هەڵوێستەکانی لە بایدن توندوتیژترن، بەڵام ئەوان پێداگرن لەسەر کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
وێنە گەورەکە: دوای دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق مەترسی خۆی ناشارێتەوە کە گفتوگۆکانی پەیوەست بە کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە گرووپی چەکداریی ئەنساروڵڵا ئەوفیا بەئاڤا نیوزی گووت: گرووپە چەکدارەکان بەلایانەوە گرنگ نییە کێ سەرۆکی ئەمریکایە و ئەوان بۆ ڕەتکردنەوەی بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق هەڵوێستیان نەگۆڕە، بۆ کردنە دەرەوەی ئەو هێزانەش ئامادەی هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەکن ئەگەر پێویست بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، "ئێستا دەرفەتێک دراوە بە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو بابەتە (کردنەدەرەوەی هێزە بیانییەکان) لەڕێگەی گفتوگۆ و ڕێکاری دیپلۆماسییەوە".
لەلایەکی دیکەوە: ئەو سەرکردەیەی گرووپی ئەنساروڵڵا ئەوفیا گوتی: "ترەمپ لە چاو سەرۆکی پێشخۆی بیرۆکەی توندڕەوی زیاتری هەیە، بەڵام ئەوە نابێتە هۆکاری ئەوەی کە بەردەوام نەبین لە داوای کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە و یاخود ئاستەنگی بۆ ئەم بابەتە دروستبکرێت. دەشڵێن گرووپە چەکدارەکان کۆتایی بە ماوەی ئاگربەست دەهێنن (وەک ئاماژەیەک بەو دەرفەتەی بە سوودانی دراوە) و چاوەڕێی دەرئەنجامەکانی ئەو بابەتە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






